تەندروستی
ئامۆژگاری بە تەمەنترین ژنی جیهان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گەنجێتیت بكەیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كین تاناكا، بە تەمەنترین ژنی جیهانی بە رەگەز ژاپۆنییە، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە 117 ساڵ، بەڵام هێشتا رۆحی گەنجانەی لەدەست نەداوە و هیوای بە ژیان هەیە.
ئەو ژنە بە تەمەنە كۆمەڵێك ئامۆژگاری خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی مرۆڤەكان بتوانن بەهۆی جێبەجێكردنییەوە، گەنجێتییان لەدەست نەدەن:
یەكەم: زوو لە خەو هەڵسە. كین بە بەردەوامی و رۆژانە كاتژمێر 6ی بەیانی لەخەو هەڵدەسا.
دووەم: گرنگی بە بیركاری و بیركردنەوە بدە، دەرئەنجامگیریی بابەتە بیركاریی و ژمارەییەكان یارمەتیی كاركردن و پارێزگاریكردن لە عەقڵ دەدەن.
سێیەم: دوور بكەوەرەوە لە مۆبایل، بەڵكو زیاتر گرنگی بە یارییكردن بدە، بۆ نموونە شەترەنج.
چوارەم: بڕوات بە توانای خۆت هەبێت بۆ تێكشكاندنی هەر شتێك، كین بە دەست چەند نەخۆشییەكەوە دەیناڵاند، بەڵام بە گەشبینی و توانای خۆیەوە توانی بەسەریاندا سەربكەوێت.
پێنجەم: هەمیشە هیوات هەبێت.
شەشەم: كاتی پێویست بۆ خەوتن تەرخان بكە.
حەوتەم: گرنگیدان بە خێزان لەبیر مەكە، بزانە خێزانەكەت هۆكاری سەرەكیی سەركەوتنەكانی تۆن.
خ.غ