تەندروستی

ئایا قاوە كێش دادەبەزێنێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا قاوە كێش دادەبەزێنێت؟
مەودا میدیا- 

ساڵانە زیاتر لە 160 ملیۆن كەس لە جیهاندا قاوە دەخواتەوە، خواردنەوەی قاوە زیاتر وەك خواردنەوەیەكی تەندروست و وزەبەخش و ناسێندراوە و هاوكاری دابەزینی كێش دەكات.

ئاشلی شۆ، پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت "كاتێك قاوە بەشێوەیەكی رێك و پێك و بەبێ زۆر خۆری بەكاردەهێنرێت دەبێـتە هۆی هاوكاریكردن بۆ دابەزینی كێش و گەیاندنی سوودی زۆر بە تەندروستی كەسەكە بە گشتی".

قاوە پێكهاتە خۆراكییەكانی وەك نیاسین و بۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و دژە ئۆكسانی تێدایە كە دەبێتە هۆی یارمەتیدان و چالاككردنی هەرسی گەدە و ئەركی ماسولكەكان ئاسان دەكات  و دەبێتە هۆی باشتركردنی تەندروستی دڵ، هەروەها مادەی كافینی تێدایە كە دەبێتە هۆی زیادكردنی وزە و كەمكردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین و كەمكردنەوەی كێشی جەستە.

خواردنەوەی قاوەی رەش كالۆری دادەبەزێنێت، كەمكردنەوەی كێش پەیوەستە بە كەمی كالۆریەوە، كاتێك جەستە كالۆری وەردەگرێت قاوە رێژەیەكی لێدەسوتێنیت، بە تایبەت قاوەی رەش، چونكە هەر یەك كوپ لە قاوە 5 كالۆری تێدایە.

 شو دەڵێت "ئەو كاتە قاوەی رەش كێش دادەبەزێنێت، كە كالۆری ناو جەستە بەرز بێـت و رێژەی شەكر و چەوری لەجەستەدا زیادبن". كافاین هاوكاری كرداری شیكردنەوی خۆراكی دەكات، كافاینیش لە قاوەدا هەیە و دەبێتەهۆی سوتانی كالۆری لەكاتی پشووداندا.

چۆن خواردنەوەی قاوە دەبیـَتەهۆی دابەزینی كێش، بۆ بەدەستهێنانی سودە تەندروستیەكانی قاوە و دابەزینی كێش لە رێگەی خواردنەوەی قاوەوە، شو دەڵێت "نابێت رۆژانە زیاتر لە 4 كوپ قاوە بخورێتەوە كەدەكاتە 400 ملگم لە كافاین.

شو دەڵێت "قاوەی رەش زۆر باشە بۆ دابەزینی كێش، چونكە شەكر و چەوری تێدانیە كە هۆكارن بۆ زیادكردنی كێش".

ئەو كەسانەی گەدەیان هەستیارە، باشترە لە كاتی خواردنەوەی قاوەی رەش خواردنی دیكەی لەگەڵدا بخۆن، چونكە مادەی ترشەڵۆكی تێدایە كە گەدە تووشی ئازار دەكات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان