راپۆرت
جەژنی قەوەڵتاسی کاکەییەکان لە چییەوە هاتووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
سوڵتان سەهاک مەرەمۆ:
چه سەرین باسی
شاهوومان کێشا چه سەرین باسی
تاسم ئاسمانگ خەزرام قیاسی
مەڕنوومان نیا پا قەوەڵتاسی
چه عشق یاران چوارده ئەخڵاسی
تاوسانمان گێلنا چه زمسان ڕاسی
زمسان و مەستی چلەم ئەساسی
کەسێ نەنیەروو فتنه و وەسواسی
نیەت یەری ڕووم چلەم ماباسی
شاهوومان کێشا چه سەرین باسی
تاسم ئاسمانگ خەزرام قیاسی
مەڕنوومان نیا پا قەوەڵتاسی
چه عشق یاران چوارده ئەخڵاسی
تاوسانمان گێلنا چه زمسان ڕاسی
زمسان و مەستی چلەم ئەساسی
کەسێ نەنیەروو فتنه و وەسواسی
نیەت یەری ڕووم چلەم ماباسی
کۆمەڵێک لە یاران کە ژمارەیان حەوت کەسن بە ناوەکانی ( قولی، شابدین، شاکە، شا نەزەر، عیسا، شامراد، پیر دلاوەر) بەرەو هەورامان دێن بۆ دیداری (شا سەهاک) لە (پەردیوەر)، رێگا تۆف و بەفرو بۆران دەبێت، نزیک دەبنەوە لە چیای شاهۆ، دەڵێن: " مادام شا سەهاک شای جیهانە بابێت بە پیریمانەوە ئەم کەمە رێگەیەی کە ماوە".
ئەمە لەکاتێکدا چەند کاتێکی کورتیان مابوو بگەنە ئەشکەوتەکەی شاخی شاهۆ تا لەو سەرماو باو بۆرانە دەربازیان بێت.
لەبەرامبەر ئەو جەسارەتەدا کەوتنە بەر توڕەیی ( کەماندار) و بوون بەژێر بەفرەوە و سێ شەو و رۆژ لەژێر بەفرەکەدا مانەوە.
(شای هەورامان) فەرمانی کرد بە (مستەفای کەماندار) و پێیگووت :" بڕۆ لەپشت کێوەکەوە پەڵە هەورێک هەیە حەوت ساڵە دانەباریوە، بڕۆ بیبەو بیبارێنە بەسەر ئەو حەوت یارەی قەوەڵتاسدا تا بەفرەکە بتوێتەوە ، فریشتەی گیانکێش رۆشت و سێ شەوو رۆژ فەرمانی بە هەور کرد تا ببارێت بەسەریاندا کەبەفرە کە توایەوە بینی لە برسا و لە سەرمادا گیانیان سپاردووە، ( کەماندار) ئەوانی بە مردویی بردە بەردەم زاتی هەق، شای جیهان فەرمانی کرد بە پیری شەرت( بنیامین)، دەوارێکی سپی هەڵبدات و فەرمانی بە ( کاکە پیرە) کرد ئامادەیان بکات، دواتر شای جیهان بە گۆچاکەکەی فەرمانی پێکردن ( هورزدێ- هەستن)، لەجیهانی باتنەوە هەر حەوت زیندوو بونەوەو سوجدەی سوپاسیان بۆ کەرەمدار برد.
یارانی قەوەڵتاس پاش زیندوبوونەوەیان داوای لێخۆشبونیان لە پادشای جیهان کرد، شای هەورامان پێی وتن لەبەرامبەر لێخۆشبوونتانا دەبێ مانگێک رۆژوو بگرن.
ئەوانیش بە شایان وت:" کەرەمدار، ئێمە ئەهلی هەقین رۆژوی چی؟
کەرەمدار فەرموی: کاتێک ئەهلی هەق توشی شک و گومان دەبێت دەبێت ئەو کارە ئەنجام بدات.
کاتێک یاران بینیان (شا) نایانبورێت، (پیر بنیامین)یان راسپارد کە دادیان بۆ بکات، پیری شەرت روی کردە (شای هەورامان) و فەرموی: گەورەو سەروەرم، هیوادارم لەبەر بەندەی کەمترینت لە تاوانی ئەمانە ببوریت، شای هەورامان فەرموی: ئەی پیری شەرت، بەمەرجێ لێیان دەبورم لەسەر شەرتی بنیامین بن و دوای ئارەزوی خۆیان نەکەون.
هەرکات یاران مەرج و پایەکانی ئیمان بەجێ نەگەیەنن لە کۆڕی یاران تەریک دەبن،ئەی پیری شەرت دەبێت یاران سێ رۆژ رۆژو بگرن و جەژن بگێڕن.
لەڕوی ئەرکان و شێوازەوە رۆژوی ( مەڕنۆ- مەڕەو نەوێ) لەگەڵ رۆژوی ( قەوەڵتاس) دا جیاوازن.
لەنوسینی تردا باسی مەڕە نۆم کردوە پێویست ناکات لێرەوە بچمەوە سەر ئەو بابەتە.
لەجۆر و شێوازی نیەت هێنانیشدا هەردوو رۆژوەکە شێوازی نیەت هێنانیان جیایە.
لەنیەتی رۆژوی مەڕە نۆدا دەوترێ:

ئەوەڵ و ئاخرمان یار
نیەتمان هاوردەن نیەت یەرێ ڕۆی یاری
نیەتمان هاوردن نیەت خاوەندکاری
وەعشق یاران مەڕەنوی داود و بنیامین و پیرموسی
هەرکەس نەگێرۆ یەرێ ڕۆی یاری
نه کەرۆ داوات پادشایی بەشش نمه یان چه خەرمان دوچیایی
نیەتمان هاوردەن نیەت یەرێ ڕۆی یاری
نیەتمان هاوردن نیەت خاوەندکاری
وەعشق یاران مەڕەنوی داود و بنیامین و پیرموسی
هەرکەس نەگێرۆ یەرێ ڕۆی یاری
نه کەرۆ داوات پادشایی بەشش نمه یان چه خەرمان دوچیایی
بەڵام نیەتی رۆژوی قەوەڵتاس دەگوترێت:
سێ رۆژ رۆژوو دەگرم بە عەشقی یارانی قەوڵتاس، لەئێمە رۆژو گرتن و لە حەق قبوڵکردن، ئەوەڵ و ئاخر یار، ئەزیز شای خاوەندکار.
سێ رۆژ رۆژوو دەگرم بە عەشقی یارانی قەوڵتاس، لەئێمە رۆژو گرتن و لە حەق قبوڵکردن، ئەوەڵ و ئاخر یار، ئەزیز شای خاوەندکار.
رۆژوی خاوەندکاری لە دوانزەی چلە گەورەدا بەڕێوەدەچێت، شاسەهاکی هەورامان مەرەمۆ:
بەیدێ بنيشيم پولى هام ملێ،
يەرى رۆى ياران ئاما ئەودلێ،
دوازده و ما نەدلێ چلێ
واتە: یارانی هاو سۆز و پەیمان، وەرن دانیشین، ئەوەتا رۆژوی سێ رۆژەی یاران هات، لەرۆژی دوانزەهەمینی چلەوە.
يەرى رۆى ياران ئاما ئەودلێ،
دوازده و ما نەدلێ چلێ
واتە: یارانی هاو سۆز و پەیمان، وەرن دانیشین، ئەوەتا رۆژوی سێ رۆژەی یاران هات، لەرۆژی دوانزەهەمینی چلەوە.
بەڵام رۆژوی قەوەڵتاس دەکەوێتە ناو چلە گەورەوە بەپێی کەلامی پەردیوەری لە چواردەی چلە گەورەدا رۆژو بگرن تا حەڤدەو لە حەڤدەدا جەژن بگێڕن.
شای هەورامان مەرەمۆ:
شای هەورامان مەرەمۆ:
داوود ڕۆچەشان نەى چله و زمسان،
نيەتشان نه چوارده و مانگى بۆ ئیحسان،
جه هەڤدەو مانگێ بگێرا چەپ دەسان،
عيدشان پەى تۆ بونى سەرمەسان،
نيەت و ڕۆچەشان پەی قەوڵتاسان.
نيەتشان نه چوارده و مانگى بۆ ئیحسان،
جه هەڤدەو مانگێ بگێرا چەپ دەسان،
عيدشان پەى تۆ بونى سەرمەسان،
نيەت و ڕۆچەشان پەی قەوڵتاسان.
واتە: ئەی داوود رۆژوی یاران لە چلەی زستاندایە، نیەت هێنانیان لە چواردەی چلە دەبێت و لە حەڤدەدا چەپدەست بکەن، (کە هێمایە بۆ جەژ و پێیشی دەگوترێت چەپی رەزبار)، جەژنی ئەوان بۆ دڵخۆشی تۆیە و بەناوی قەوەڵتاسان رۆژو بگرن.
جیاوازییەکی دیکەی ( مەڕۆ نەوێ و رۆچەی قەوەڵتاس) ئەوەیە ناکرێت یارسان ئەو سێ رۆژەی مەڕەنۆ کەچ بکات، لەم بارەیەوە کەکام دەفەرموێت:
جیاوازییەکی دیکەی ( مەڕۆ نەوێ و رۆچەی قەوەڵتاس) ئەوەیە ناکرێت یارسان ئەو سێ رۆژەی مەڕەنۆ کەچ بکات، لەم بارەیەوە کەکام دەفەرموێت:
هەرکەسێ رۆچەی پاشام کل کەرۆ
پادشام وەسڕ تەقسیر گوناهش مەویەرۆ
پادشام وەسڕ تەقسیر گوناهش مەویەرۆ
واتە: هەرکەس رۆژوی پادشام کل و کەم بکات، پادشام لە کەمکاری و گوناهی نابورێت.
بەڵام لەبەر رۆشنایی ئەم کەلامە هەندێک پێیان وایە نەگرتنی رۆژوی قەوەڵتاس وەک نەگرتنی مەڕەنۆ نابێتە تاوان
مەردە سە ڕۆ چە زیندە شانی کەرد
پەرێ شوکرانە عیدشانی کەرد
واتە: کەسانێک کە سێ رۆژ مردبون و زیندوو بوونەوە، بۆ سوپاسگوزاری بویە جەژنی ئەوان.
بەڵام کاتێک سەیری دەفتەر دەکەین دەبینین ئەرکی چەسپاوە گرتنی رۆژوی سێ رۆژەی قەوەڵتاس.

پیر بنیامین مرمو:
کەردێش ئاسانەن، کەردێش ئاسانەن
نەکەردێش موشکڵ، کەردێش ئاسانەن
یار کەعبەی شەریف قیبلەی خاسانەن
چـه عەشــــق یاران قەوەڵتاسانەن
کەردێش ئاسانەن، کەردێش ئاسانەن
نەکەردێش موشکڵ، کەردێش ئاسانەن
یار کەعبەی شەریف قیبلەی خاسانەن
چـه عەشــــق یاران قەوەڵتاسانەن
لە کەلامی سەید خامۆشدا هاتووە:
دودانه گەوهەر نەگۆش بەر ئاورد
کێشاش ئەو نیاز بنیامیــــن شەرت
پیر وێش ناسا سوڵتــان سڕ پۆش
گەوهەر بی وە پرچ پەرێ سەی خامۆش
گەوهەر بی وە پرچ پرچ بی وە ئەڵماس
ئەڵماس بی وەڕەمز یار قەوەڵتاس
هەروەها دەروێش نەورۆزی سۆرانی لە دەورەی سەید براکەی گۆران دا لەبارەی رۆچەی قەوەڵتاسەوە مەرەمۆ:

گیـر گــازەنان و قـــول کــــلام گـیر گازەنان
بازخواست باقی سفـــید بازەنان
مبـــو باوریـــش جاگــه نازەنان
پەرده م پاره کەرد قاپیم وازەنان
دەعـوای ســـەـرانه قەوەڵتاسەنان
نیشــانم میـــزان وە ئەندازەنان
سـەـرم تەرجــمان چەفتـم راسەنان
ناڵەی تەپڵ باز سەدای سازەنان
هەر کـەس ها تێدا بازی وازەنان
خەڵاتـم غەیبت پەی من خاسەنان
هەر کـەـس بوانــۆ حەر مەجـازەنان
بەقمـــان بەقیــــل دەرس باسەنـان
ئانــــه بـــەزر بەد وەنەقــــــــازەنان
هەرکەس نەی شۆنه یاران بازەنان
وەژار هەفـت تاس ماران گازەنان
ئەختەر کاڵا باف کارخانەی گەوهەر
ئوستاد زاغاب تیغ دین جەوهەر

لێرەدا مەبەستی دەروێش نەورۆز ئەوەیە هەرکەس رۆژوی قەوەڵتاس نەگرێت دەکەوێتە بەر توڕەیی حەوت تاس ( مەبەست حەوت یاری قەوەڵتاسە) و راسپێردراوی باتنی ( ماران گاز) ن.
نامق هەورامی
ئەم بابەتە لە ئاژانسی فوراد نیوزەوە وەرگیراوە