عیراقی

فه‌یسبوك رێگری له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌یسبوك رێگری له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سڕییه‌وه‌ و له‌مه‌ودوا ڕێگه‌یان پێنادرێت فه‌یسبوك به‌كاربهێنن، پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند جارێك سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردبوو كه‌ فه‌یسبوك رێگرییان لێده‌كات.

پێشتر حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندبوو كه‌ فه‌یسبوك رێگه‌یان نادات هه‌ندێ‌ بابه‌ت له‌و په‌ڕه‌یه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌، ئێستا كاتێك له‌ فه‌یسبوك ده‌گه‌ڕێيت بۆ په‌ڕه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێت ده‌ڵێت ببوره‌ ئه‌م به‌سته‌ره‌ له‌وانه‌یه‌ تێك چووبێت یان لابرابێت.

حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی چه‌كداری شیعه‌ن و ساڵی 2014 له‌دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عیراق دامه‌زرا، ئه‌مریكا تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی سه‌ر به‌ ئێرانن، رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدا به‌ ئامانج گیران و كوژران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان