جیهانی

ئێران ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
مەودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ئێران ئاماده‌یی گفتوگۆیە له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا له‌ كه‌نداو ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆکان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هیوایە بۆ گەلانی ناوچەکە.

 محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویەتی "ئێران ئاماده‌یه‌ به‌شداری بكات له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌ بنرێت".

ئەوەشی نووسیوە "ئێران ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا بكات له‌ كه‌نداو، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوا بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و سه‌قامگیركردنی ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن له‌و ناوچەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان