راپۆرت
بەرهەم ساڵح شیعەكانی عیراق توڕە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و سەرۆك كۆماری عیراق لە داڤوس كۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوی كۆشی سپی ئەوە هاتووە هەردوو سەرۆك لەسەر بەردەوامی پەیوەندییە سەربازی و ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات رێككەوتوون و بەردەوامییان بە گرنگ زانیوە.
رۆژی چوارشەممە 22ی كانونی دووەمی 2020 لە پەراوێزی مونتەدای ئابووریی داڤوس لە سویسرا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق كۆبوونەوە و بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ و بەیاننامە رەسمییەكانی هەردوو وڵات كۆمەڵێك پرسی گرگی سەربازی و ئابووری لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ كراون.
لە بەیاننامەكەی كۆشی سپی دا هاتووە "هەردوو سەرۆك لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوبەشێتییە سەربازی و ئابووری و ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات رێككەوتن، لەنێویاندا شەڕكردن دژی داعش".
ئەوەش هاتووە "سەرۆك ترەمپ جەختی لەسەر پەیوەستبوونی ئەمەریكا بە سەروەری و سەقامگیری و گەشەی سیاسی لە عیراق كردووەتەوە"، هەروەك بەڵێنی هاوكاری زیاتریشی بە عیراق داوە.
دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكاوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوە و پرۆژە یاسای دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكایان لە هیراق پەسەندكرد و حكومەتی عیراقیان راسپارد بۆ جێبەجێكردنی، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرانی كورد و عەرەبی سوننە دانیشتنەكەیان بایكۆتكرد.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ لێدوانی هیشام هاشمی بڵاوكردووەتەوە كە وتوویەتی "سوننەكان و كورد و كەمە نەتەوەكانی دیكەی عیراق لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكان، چونكە بەو هۆیەوە جۆرێك لە هاوسەنگی بوونی هەیە لەكاتێكدا شیعەكان دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە".
هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك كۆماری عیراق چەندین پەرلەمانتاری شیعە و سەركردەكانی حەشدی شەعبی دژی ئەو كۆبوونەوەیە قسەیان كرد و پێشتریش مەودا میدیا بڵاویكردەوە ئەحمەد یاسری، راوێژكاری سیاسی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق وەكو كاردانەوەیەك لە دژی ئەو كۆبوونەوەیە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاندووە.
لەلایەكی دیكەیشەوە قەیس خەزعەلی، سەرۆكی عەصائیبی ئەهلی حەق كە گروپێكی میلیشیایی شیعە مەزهەبە لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند پێویستە هێزەكانی ئەمەریكا لە خاكی عیراق بچنە دەرەوە و توڕەبوونی خۆیشی بەرانبەر هەموو كەس و سەركردانە خستەڕوو كە هاوكاریی ئەمەریكا دەكەن.
بەهەمان شێوە موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی سەدر كە خاوەن كوتلەیەكی پەرلەمانییە بۆ سبەینێ هەینی داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە خاكی عیراق كردووە و رایگەیاندووە "نابێت هێزی سەربازیی ئەمەریكا لەناو عیراق بمێنێت".