کوردستانی

وردەکاری کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لەلایەن پیاوێکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لەلایەن پیاوێکەوە
مەودا میدیا-

پیاوێکی خەڵکی ئیلام دوایی ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی هاتووە و لە بۆرسەی ئێران هەموو سەرمایەکەی لەدەستداوە، ژن و منداڵەکانی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە 31ی کانونی دووەمی 2021 پیاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی "ئەفشین حەیدەریان" ژنەکەی خۆی بە ناوی "لەیلا زەنگەنە" و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی "عەلی حەیدەریان" تەمەن 17 ساڵ و "هەستی حەیدەریان" تەمەن 10 ساڵی بە چەکی جۆری تاپڕ کوشتوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین خەلیلیان کە کارمەندی بانک بووە بە هۆی لەدەستدانی سەرمایەکەی لە بۆرسەی ئێران و هەڵشکانی (مایەپووچ بوونی) سێ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بکوژ دوای ئەوەی ژن و منداڵەکەی خۆی کوشتووە سەردانی بانکی کردووە و دواتر لەوێ دوای ئەوەی کە هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانک کردووە بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan