راپۆرت
فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە بەربژێرکردنی ئومێد خۆشناو بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر ئاگادارنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوباتی 2021 میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان رایانگەیاند ئومێد خۆشناو وەک کاندیدی پارێزگاری هەولێر دیاریکراوە، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکرد بە فەرمی ئاگادار نەکراونەتەوە کاندیدی پارتی کێیە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر، هەروەها ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وتی "پێویستە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ناوی کاندیدی پارێزگار بە فەرمی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بکات".
نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە فەرمی هیچ ناوێک ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نەکراوە بەمەبەستی کاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد "پۆستی پارێزگاری هەولێر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە پێویستە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ناوی کاندیدی پارێزگار بە فەرمی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بکات، هەر کاتێک بە فەرمی ناوی کاندیدی پارێزگاری هەولێر گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دوای 48 کاتژمێر ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کاندیدەکە".
هەروەها کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای وت "ئاگادارین کاندیدمان هەیە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر، بەڵام بە فەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکەین سبەینێ یان دووسبەی بە فەرمی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر ئاشکرا بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای هەمواری یاسای 3 لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کەسانی دیکەش لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا واتە ئەندام نەبن و مەرجەکانی پارێزگاریان تیادا بێت دەتوانن خۆیان کاندید بکەن بۆ پۆستی پارێزگار، هەروەها هەر فراکسیۆنێکیش دەتوانێت کاندیدی هەبێت".
فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد، لە ئێستاشدا هێمن قادر، جێگری پارێزگاری پێشوو بووەتە پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت.
س.س