جیهانی
هەڕەشە لە شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران کە شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانییە لەلایەن نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هەڕەشەی لێکراوە.
برایان هوك، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی رایگەیاندووە "كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له هێرشێکی ئه‌مریكادا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆشاییه‌كە کە رژێمی ئێران ناتوانێت بە ئاسانی پڕی بكاته‌وه".
هوک وتیشی "ئه‌گه‌ر ئیسماعیل قائانی-یش رێگای كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان بگرێته‌به‌ر هه‌مان چاره‌نووسی قاسم سولەیمانی ده‌بێت".
ئەمەش دوای ئەوەدێت بەرەبەیانی 3ی کانونی دووەمی 2020 لە بەغدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسیان کردە ئامانج و کوشتیان.