کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی خانەنشین دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی خانەنشین دەبێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەپێی تەمەنی یاسایی خانەنشین دەبێت و کەسێکی دیکە لە شوێنی دەبێتە بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی شوباتی 2021 لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەپێی تەمەنی یاسایی خانەنشین دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، عه‌مید هیوا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی وەک‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌کارده‌بێت له‌ شوێنه‌که‌ی، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دیارینەکراوە بۆ بەڕێوەبەڕی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan