کوردستانی
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی سەرجەم بازنەکان بەپێی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت "ئامادەکارییمان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن".
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوە پرۆسەی خوێندنی سەرجەم بازنەکانی خوێندن دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر بڕیارێک لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە بدرێت وەک وەزارەتی پەروەردە جێبەجێی دەکەین، هەروەها سەرجەم ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن تەنها چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناین".
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئامارەکانی کۆرۆنا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدات و راپۆرتی خۆی پێشکەش بە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات، ئەوانیش دوای تاوتوێکردنی بڕیاری کۆتایی دەدەن، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە رۆژی یەکشەممە 7ی شوباتی 2021 پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
س.س