کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 49 تۆن كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو دەستی بەسەردا گیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكییه‌كانی مانگی رابردووی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت زیاتر له چوار هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 49 تۆن كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی شوباتی 2021 قایمقامییەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوکردەوە لە ماوەی مانگی رابردوودا (4.906) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ 708 شوێن تۆمارکردوە، به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها 465 شوێنیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی 14 شوێن داخراوه، هه‌روه‌ها 2 شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له مانگی رابردوودا و له ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 49 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ‌دا بگرن و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبرێت.
هه‌روه‌ها، به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردووه، كه بڕه‌كه‌ی له مانگی یه‌كی ساڵی 2021 بریتییه له 72 ملیۆن و 360 هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
س.س