کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری لە سیستمی ئیداریدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری لە سیستمی ئیداریدا دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزیەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بزووتنەوەی‌ گۆڕان و یەکێتیی‌ نیشتیمانیی‌ کوردستان و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان لیژنەیەکیان لە ئاستی‌ باڵا پێکهێناوە بۆ ئەوەی‌ بتوانن بیروبۆچوونی‌ خۆیان لە چوارچێوەی پەیڕەوێکدا پێشکەش بە حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بکەن لەبارەی پرسی لامەرکەزییەوە.

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزیەت دەڵێت  "ئەو پەیڕەوەی بۆ سیستمی لامەرکەزی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت، بەشێوەیەکی‌ کاتی‌ بۆ پرسی‌ لامەرکەزیەت کاری پێدەکرێت تا ئەوکاتەی‌ یاسای‌ ژمارە 3 پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێتەوە".

باسی لەوەش کردووە "رەشنوسی‌ ئەوە پرۆژەیەی کە ئامادەکراوە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی‌ کوردستان دەکرێت و بۆ گۆڕینی‌ سیستمەکە لە تەواوی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ لامەرکەزی".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan