کوردستانی

دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری‌ گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەڵێت "ئێستا حکومەت لەبری‌ دابەشکردنی‌ زەوی،‌ شوقە و یەکەی‌ نیشتەجێبوون دروست دەکات بۆیان" و دەشڵێت "ئەو کەسانەی‌ ساڵی‌ (2006) رەزامەندی پێدانی زەوییان لەحکومەت وەرگرتوە و رەزامەندییەکەیان نوێکردوەتەوە مامەڵەکەیان بەڕێدەکرێت".

کەمال مستەفا، بەڕێوەبەری‌ گشتیی شارەوانییەکانی‌ سلێمانی‌ رایگەیاندووە "ئەو هاوڵاتی و مامۆستا و فەرمانبەرانەی‌ ساڵی‌ (2006) رەزامەندییان بۆ وەرگرتنی زەوی‌ هەبووە و لە دوای‌ یەکگرتنەوەی‌ هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی جارێکی دیکە لە ساڵی‌ (2009 - 2012) لە هەولێر رەزامەندیان نوێ کردوەتەوە رۆژانە مامەڵەی‌ پێدانی زەوییان بۆ بەڕێدەکرێت و زەوی‌ وەردەگرن". کەمال مستەفا وای بە سایتی سبەی وتوە

باسی لەوەش کردووە "ئێستا حکومەت سیاسە‌تێکی نوێ پەیڕەو دەکات، لەبری‌ دابەشکردنی‌ زەوی‌ بەسەر هاوڵاتییاندا، لە رێگەی وەبەرهێنانەوە شوقە و یەکەی‌ نیشتەجێبوون دروست دەکات".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan