کوردستانی

مشتومڕ لەبارەی ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەغدا دروست بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مشتومڕ لەبارەی ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە  لە بەغدا دروست بووە
مەودا میدیا-

وتەبێژی دەوڵەتی یاساوە لەبارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەڵێت"تاوەکو ئێستا ژمارەی راستەقینەی هێزەکانی پێشمەرگە نازانین، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگە 60 هەزارە نەک 120 هەزار" و دەشڵێت "هیچ دەقێکی دەستووری نییە پێشمەرگە ببەستێتەوە بە وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە".

بەهادین نوری، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوە کردووە  "هێزی پێشمەرگە سەربە وەزارەتی بەرگریی عیراق نییە و پەیوەست نییە بە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراقیشەوە" باسی لەوەش کردووە "هیچ فەرماندەیەکی عیراق ناتوانێت جوڵە بە هێزەکانی پێشمەرگە بکات یان فەرمانیان پێبکات".

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا روونیشی دەکاتەوە "پێویستە وردبینی لە تۆمارەکانی تایبەت بە پێسمەرگەدا بکرێت لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عیراقەوە".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan