کوردستانی

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

چوار ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێن "ئێمە لە لیژنەی دارایی رۆژانە لە بەیانیەکی زوەوە تا شەوانێکی درەنگ لە کۆبوونەوە بەردەوامین، زۆر برگە و مادەمان هەموارکردوە کە تیایدا بەرژەوەندیی و مافە دەستوورییەکانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانمان جێکردۆتەوە" و دەشڵێن "ئێمە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانیی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەشێوەیەک مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانمان بەرجەستە بکا".

چوار ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەحمەد حاجی رەشید و جەمال کۆچەر و شیروان میرزا) روونیدەکەنەوە "ئێمە لە لیژنەی دارایی رۆژانە لە بەیانیەکی زووەوە تا شەوانێکی درەنگ لە کۆبوونەوەی بەردەوامین، زۆر برگە و مادەمان هەموارکردوە کە تیایدا بەرژەوەندیی و مافە دەستورییەکانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانمان جێکردۆتەوە و بەردەوامیش لەگەڵ سەرۆک کۆمار، کوتلە کوردستانیەکان و وەفدی هەرێم لەسەر خەتین".

باس لەوەش دەکەن "ناشمانەوێ لە ئێستاوە دژایەتی و حەساسییەت بۆ هیچ برگەیەک دروست بکەین و لە ئیعلامەوە کوتلەکانیی تر بیبیستن و بکەونە دژایەتی، چونکە چەندین کوتلە و پەرلەمانتار هەن بە ئاشکرا نایانەوێ موازەنە تێپەربێت".

ئاماژە بەوەش دەکەن "بەشێکی تایبەتی ئەو سەرنجەمان پەیوەستە بە لێدوان و راگەیاندراوەکانی حکومەتی هەرێم کە پێویستە لانیکەم تا پەسەندکرنی موازەنە دووربکەونەوە لە لێدوانیی نەگونجاو و ناشایستە کە ببێتە گرفت بۆ ئێمە".

ئەوەش دەخەنەڕوو "ئێمە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانیی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەشێوەیەک مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانمان بەرجەستە بکا و هەر پێشنیازێک دەستوری بێ پەسەندنمانە و نادەستووری بێ رەتمانکردۆتەوە و بەهەمان نەفەسیش بەردەوام دەبین".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan