کوردستانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران.
ئاماژە بەوەشکراوە سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکە پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن:
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما (18) و سبەی (13) پلە دەبێت.
لە سلێمانی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (20) و سبەی (15) پلە دەبێت.
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما (19)، سبەی (16) پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما (15) پلە و سبەی (11) پلە دەبێت.
ب.م
بیروڕا



