کوردستانی
هەواڵێک لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزەری یەکێک لەدەستگیرکراوەکانی بادینان رایگەیاندووە دوای 6 مانگ لەدەستگیركردنیان، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرجەم راگیراوانی دادگایی بكرێن.
ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژكاری بەدەل بەرواری کە یەکیکە لە دەستگیرکراوەکان دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر دەستگیركردنی ژمارەیەك لەمامۆستا و چاڵاكی مەدەنی بادینان 15ی شوباتی 2021 وەك رۆژی دادگاییكردنیان دیاری كراوە.
هاوكات ئەمڕۆ كەسوكاری ئەو دەستگیركراوانە هەوڵیاندا لەپێش بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان سازکرد لە دژی دەستگیركردنی كەسوكارەكانیان، بەڵام بەپێی زانیارییەكان بەشێك لەو كەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.
ک .ر

بیروڕا