کوردستانی
وردەکاری دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک گەشتەکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئاراستە کردنی نوسراوێک لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی نووسينگهی وەزیر بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رێکارەکانی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرەی عومرەکاران وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی خۆپارێزی تەندروستی وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بەپێی رێنمایی نوێ گەشتەکانی عومرە دوای وەستانی بۆماوەی ساڵێک بەھۆی کۆرۆنا دەست پێدەکاتەوە".
پێشتریش نەبەز ئیسماعیل بە مەودا میدیای وت "عەرەبستانی سعودیە تەمەنی عومرەکاری دیاریکردووە کە لە 18 بۆ 50 ساڵ دەتوانێت عومرە ئەنجام بدات، هەروەها هەر عومەرەکارێک کاتی گەیشتنی بۆ سعودیە بۆ ماوەی سێ رۆژ کەرەنتینە دەکرێت و هەر قافڵەیەکیش تووشی کۆرۆنا بێت ئەوا سەرجەم قافڵەکە کەرەنتینە دەکرێت لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ ماوەی 14 رۆژ".
نەبەز ئیسماعیل وتی "بەهۆی ئەوەی رێکارەکانی ئەنجامدانی عومرە قورستر بووە کەسانێکی کەم داواکاری چوونە عومرە دەکەن، چونکە تێچووی عومرە لە ئێستادا زۆر زیاترە لە پێشووتر، بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".
س.س

بیروڕا