کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 23 بە سەختی بریندار دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 23 بە سەختی بریندار دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی گولـلـه‌یه‌كی جۆری (فاس)ی بە سەختی برینداربوو.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 7ی شوباتی 2021 كاتژمێر 2:45 خوله‌ك گه‌نجێك به‌ناوی (ئـ . ئـ . م ) له‌دایكبووی ساڵی 1998 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ شوێنه‌واری برین به‌سه‌ر‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "به‌ وته‌ی براكه‌ی له‌ گوندی (بێكڵۆ) گولـلـه‌یه‌كی جۆری (فاس)ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ سه‌ختی برینداربووه‌، له‌ ئێستا ناوبراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ رێكخراوه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan