کوردستانی

نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا گۆڕانی بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا گۆڕانی بەسەردا هات
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، به‌فه‌رمانی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رێنمایی نوێ‌ بۆ گه‌راجه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌رچووه‌ و گه‌راجه‌كان پۆلێن كراون بۆ سێ‌ گروپ، هه‌ر گروپه‌ش بڕه‌ پاره‌ی له‌وی تر جیاوازه‌، چوار جۆره‌ سزاش بۆ خاوه‌ن گه‌راجی سه‌رپێَچیكار ده‌ستنیشانكراوه‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی به‌ ترافیك ئێف ئێمی راگه‌یاندووە "به ‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی قایمقامی سلێمانی لیژنه‌ در‌وستكراوه‌ به ‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێری بازرگانی سلێمانی كه‌ پێكدێن له ‌(قایمقامیه‌ت، هاتوچۆ‌ و شاره‌وانی‌ و ئاسایش) هاوكات كۆنوسكراوه‌‌و گه‌راجه‌كانی شار پۆلێن كراون بۆ سێ‌ گروپ (A ،B ،C) ئه‌ی بی سی، گروپی ئه‌ی واته‌ گه‌راجه‌ دفنه‌كان یان داخراوه‌كان بۆ پێنج كاتژمێر راوه‌ستانی ئۆتۆمبیل تیایدا، بڕی (1500) دیناری عیراقی له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت له‌سه‌ر و ئه‌و كاتژمێره‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، ده‌بێته‌ دوو هێنده‌ بڕه‌ پاره‌، له‌كاتی وه‌ستان ‌و بردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا، پێویسته‌ پرۆسه‌كه‌ به ‌پسوڵه‌ی گه‌راجه‌كه‌ بێت به‌بێ‌ پسوڵه‌، سزای هه‌یه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و گه‌راجانه‌شی كه‌ ته‌نها چه‌رداخیان هه‌یه‌ و چه‌و رێژن بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبیل تیایاندا، بڕی (1250) دینار له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌راجانه‌شی كه‌ خۆڵن بۆ راگرتنی پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبیل، بڕی ته‌نها (1) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "داوامان كردووه‌ له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ له‌كاتی در‌وستكردنی بیناو مۆڵ‌ و ته‌نانه‌ت بینا خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌تیشدا رە‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی وه‌ربگیرێت، تاوه‌كو بڕیار بدرێت‌ و گه‌راجی گونجاویان پێ در‌وستبكه‌ن، تاوه‌كو لۆد و قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆی در‌وست نه‌بێت".

باسی لەوەشکرد "به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ‌و سزادان چوار جۆر سزا بۆ خاوه‌ن گه‌راجی سه‌رپێچكار ده‌ستنیشانكراوه‌، سزای یه‌كه‌مجار بۆ زیاد وه‌رگرتنی پاره‌ له‌شۆفێران بریتیه‌ له‌بڕی (250) هه‌زار دینار بۆ جاری دووه‌م خاوه‌ن گه‌راج سه‌رپێچیبكاته‌وه‌ بڕی (500) هه‌زار دینار سزاده‌درێت، بۆ جاری سێیه‌م داخستنه‌ و له ‌جاری چوارەم ‌و كۆتایدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌".

 زیاتر له ‌(150) گه‌راجی جۆراوجۆر له‌ناو شاری سلێمانیدا بوونیان هه‌یه‌، رۆژانه‌ش لیژنه‌كانیان به‌ نوێنه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌دواداچوون‌ و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ گه‌راجه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر هاوڵاتی‌و شۆفێرێكیش سكاڵای هه‌بوو، ده‌توانێت له ‌رێگه‌ی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07708677777)ه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێَوه‌بكات‌و له‌جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌.

س.س
Qaiwan
Qaiwan