کوردستانی
بە هۆکاری سەردانکردنی کەسانی خوار تەمەن 18ساڵ کافتریایەک داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی داخستنی کافتریاکەکی راگەیاند بە ناوی "ماڵی ئەستێرەکان" بە هۆکاری ئەوەی کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵ سەردانی کردووە.
قایمقامییەتی سلێمانی داخستنی کافتریاکەکی راگەیاند بە ناوی "ماڵی ئەستێرەکان" بە هۆکاری ئەوەی کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵ سەردانی کردووە.
شوان مه‌عروف، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار 18 ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، کافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی قایمقامیتی سلێمانییه‌وه داده‌خرێت".
وتیشی "پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان و کۆفی شۆپەکانی نێرگه‌له کێشان و شوێنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان، ئاگادار کراونەتەوە کە رێگری لە هاتوچۆکردنی مناڵی خوار 18 ساڵ بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەکانیان پێشکەش نەکەن، بە پێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
س.س
س.س
بیروڕا



