کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی  و ئابوورییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە  بەڕێوبەرایەتییەكانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد:

1- كۆی گشتی تەمویلی (پارەداركردنی) پێویست بۆ مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت.

2- لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچەخۆری رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ناردووە.

3- ئەو پارەیەش نزیكەی 25%ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات، واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم مووچەخۆرانە تەنها دەتوانرێت مووچەی یەك مانگی پێ دابین بكرێت. 

4- سەرەڕای ئەمەش هەریەك لە مانگەكانی 10- 11-12 ساڵی رابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و رەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت. 

5- بەدەر لەوانەش مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە بێ لێبڕین، مووچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە.

6- لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوبەراتییانە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب