راپۆرت

داهاتووی 11 خوێندکاری کورد لە کەرکوک لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتووی 11 خوێندکاری کورد لە کەرکوک لە مەترسیدایە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

11 خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە داواکاری گواستنەوەیان پێشکەشکردووە بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کەرکوک، بەڵام زانکۆی کەرکوک بە بیانووی ئەوەی زانکۆی کۆیە دانپێدراو نییە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە ئەو خوێندکارانە وەرناگرن.

یەکێک لەو خوێندکارانەی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای وت "ئێمە داوای گواستنەوەمان کردووە بۆ زانکۆی کەرکوک بەهۆی ئەوەی دەمانەوێت بچینەوە شارەکەی خۆمان بخوێنین، ئەوا مانگێک دەبیت دەوام دەستیپێکردووە، بەڵام دەوامان نەکردووە".

باسی لەوەشکرد "زانکۆی کەرکوک ئێمە پەسند دەکات، بەڵام دەڵێت بەهۆی ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق دانپێدانانی نەکردووە بۆ زانکۆی کۆیە داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە، ئەمەش کێشە بۆ بڕوانامەکەمان دروست دەکات و چارەنووسمان نادیار دەبێت، بۆیە دەبێت هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەری کێشەکەمان".

د. وەلی مەحمود، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "زانکۆی کەرکوک دەڵێت ناتوانین گواستنەوەی ئەو خوێندکارانە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە جێبەجێ بکەین، لەبەرئەوەی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە لەلای وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق دانپێدانراو نییە".

"ئێمە ئەو پرسە بە پرسێکی سیاسی دەزانین، چونکە ساڵی پار خوێندکارمان گواستووەتەوە کێشەی نەبووە، چونکە ئێمە پەیوەندییمان باشە لەگەڵ زانکۆکانی عیراق و هاوبەشیمان بەیەکەوە کردووە"، د. وەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا لە گفتوگۆداین لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، بۆ ئەوە بزانین کێشەکە چۆن چارەسەر دەبێت، هەروەها ئەو خوێندکارانە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن زانکۆی کەرکوک نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای کردووە ئەو خوێندکارانە کە ژمارەیان 11 خوێندکار و کوردن بەشێوەی میوانداری بخوێنن تاوەکو کێشەکەیان چارەسەر دەبێت".

"وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراو لە کێشەکە ئاگادار کراوەتەوە، ئەوانیش لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە گفتوگۆدان"، سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی کرد.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان