کوردستانی
زیندانییەک بە لفکە خۆی خنکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ زیندانییەک لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە لفکەی خۆشۆردن لە گەرماوی زیندانەکەدا خۆی خنکاند کە بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیرابوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوباتی 2021 بەندکراوێکی لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی لە گەرماوی زیندانەکەدا بە لفکە خۆی خنکاند.

هەر بەپێی زانیارییەکان، زیندانییەکە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵە و خەڵکی قەزای دەربەندیخانە و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزاکان راگیرابوو کە تەقەی لە هاونیشتمانییان کردبوو، تاوەکو ئێستاش هۆکاری خۆخنکاندنەکەی نادیارە.
س.س
س.س