کوردستانی
قایمقامی شنگال: دەمانەوێت شنگال ببێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی شنگال رایگەیاندووە کێشەی شنگال کێشەیەک نییە لەنێوان پەکەکە و تورکیا، بەڵکو کێشەیەکە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە باس لەوەش دەکات وەک شنگالییەکان داواکارین هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شنگالدا نەمێنێت بیانوو نەدەن بە تورکیا و غەیری تورکیا .
مەحما خەلیل, قایمقامی شنگال بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "وەک شنگالییەکان داواکارین هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شنگالدا نەمێنێت بیانوو نەدەن بەتورکیا و غەیری تورکیا، داوامانکردووە یەک چەکدار لەسەنتەری شارەکە نەمێنێت وە شنگال ببێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو".
قایمقامی شنگال دەشڵێت "لەئێستادا دۆزی شنگال بۆتە دۆزێکی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی، شنگال بەشێکە لەعیراق و سەر بەپارێزگای موسڵە، شنگال دەڤەرێکی وێران و جینۆسایدکراوە".
مەحما خەلیل باسی لەوەش دەکات "کێشەی شنگال کێشەیەک نییە لەنێوان پەکەکە و تورکیا، بەڵکو کێشەیەکە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە".
ک. ر