کوردستانی
یەکێتی وەڵامی کەناڵی رووداو دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە روونکردنەوەیەکیدا هەواڵێکی کەناڵی رووداو رەتدەکاتەوە لە ژێر ناونیشانی (بەشێک لەسەرکردایەتی و پەرلەمانتاری یەکێتی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکەن) ئە وتەبێژە دەڵێت "رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە".
بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت "لە هەواڵەکانی ئەمرۆیدا کەناڵی رووداو هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە لەژێر ناونیشانی ( بەشێک لەسەرکردایەتی و پەرلەمانتاری یەکێتی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکەن)
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەش کردووە "ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتی سەرلەبەری هەواڵەکە رەتدەکەینەوە و بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم هەواڵە دوورە لەراستییەوە".
بەختیار شاوەیس باسی ئەوەشی کردووە "هیچ هەڤاڵێکی ئێمە لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە، هەروەها هەموو لایەک دەزانن کە بڕیاری ئێمە لەچوارچێوەی ستراتیژی هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە".
ک. ر