کوردستانی

مەسرور بارزانی: سوورین لەسەر درێژەدان بە چاکسازی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: سوورین لەسەر درێژەدان بە چاکسازی
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە ئامانج لە چاکسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵکی شایستەیە باسی لەوەش کردووە چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاکسازی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/8 ئاماژەی بەوە داوە "حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی".

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی)  لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan