کوردستانی

زەكیە سه‌ید: پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەكیە سه‌ید: پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەنگاوێكی دیكەی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەیە، ئەو كەمئەندامانەی دوو مووچەیان ھەیە، مووچەکیان  بخرێتە سەر مووچەكەی دیكەیان.

زەكیە سه‌ید ساڵح، بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت "پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبێت تا كۆتایی پێ دێت" و دەشڵێت "تائێستا چەندین ھەنگاوی چاکسازیمان ناوە، وەكو پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران و دانانی سەنتەرێكی دیاریكردنی رێژەی كەمئەندامی لە ھەرێمی كوردستان".

بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی باس لەوە دەکات "دەمانەوێت ھاوكاریكردنی خێزانی كەمدەرامەت بكەین لە رێگەی سستمێكەوە تا حكومەت ھاوكارییان بكات".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan