کوردستانی

لە ناوخۆ خیانەت کراوە.. ئێران ئەو سیخوڕەى ئاشکرا کرد کە بووە هۆى کوشتنى فەخریزادە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوخۆ خیانەت کراوە.. ئێران ئەو سیخوڕەى ئاشکرا کرد کە بووە هۆى کوشتنى فەخریزادە
مەودا میدیا-

لە پێشهاتێکى سەیردا لەبارەى روودانى تیرۆرکردنى موحسین فەخریزادە، زاناى ئەتۆمیی ئێرانى کە پێش ماوەیەک روویدا و وڵاتەکەى هەژاند، وەزیرى هەواڵگریی ئێران رایگەیاند ئەو کەسى هاوکاریی لۆجستیی پێشکەش بە تیرۆرکەرانى کردووە ئەندامی هێزە چەکدارەکانى ئێرانە.

مەحمود عەلەوی، وەزیریی هەواڵگریی ئێران رۆژى دووشەممە رایگەیاند "وەزارەتى هەواڵگری هۆشداریی لە روودانى کردەوەیەکى تیرۆریستیی دابوو، بەدیاریکراوی 5 رۆژ پێش رووداوەکە، هۆشداریمان دابوو کە دوژمنان پیلانیان داناوە بۆ تیرۆرکردنى فەخریزادە".

وەزیرى موخابەراتى ئێران وتیشی "ئەو کەسەى ئامادەکارییە سەرەتاییەکانى بۆ کردەوەى تیرۆرکردنى فەخریزادە کرد بوو، ئەندامى هێزە چەکدارەکانى ئێران بووە".

روونیشیکردەوە "بەهۆى ئەوەى وەزارەتى هەوتاڵگری مافى دەتسوەردانى لە ئیشوکارەکانى هێزە چەکدارەکان نییە، لەهەمانکاتدا داواى ئەوەمان لێکردبوون کەوا رێوشوێنى پێویست بگرنەبەر بۆ رێگە لە تیرۆرکردنى فەخریزادە بگرن، بەڵام بەداخەوە پێش گرتنەربەرى رێوشوێنى پێویست فەخریزادە تیرۆرکرا".

وەزیرى هەواڵگری ئێران روونیکردووەتەوە "زانیارییمان هەبوو دەربارەى هەوڵى تیرۆرکردنى فەخریزادە، بەڵام کاتى جێبەجێکردنەکەیمان نەدەزانی. فەخریزادە ئەندامى هێزە چەکدارەکان بوو، ئەو کەسەش کە زانیارییە لۆجستییەکانى دابوو بەهەمان شێوە ئەندامى هێزە چەکدارەکان بوو، بەهۆى ئەوەى مافى دەستتێوەردانمان نەبوو، بۆیە کردەوە تیرۆریستییەکە جێبەجێکرا".

رۆژى هەینى 27ى تشرینى دووەمی 2020، موحسین فەخریزادە، باوکی زاناى ئەتۆمیی ئێرانى لەلایەن گروپێک چەکدارى نەناسراوە لە تاران تیرۆرکرا و تائێستا چیرۆکى جیاواز لەبارەى تیرۆرکردنەکەیەوە دەگێڕدرێتەوە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan