کوردستانی

بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی عیراقی دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی عیراقی دەرچوو
مەودا میدیا-

دادگای باڵای عیراق سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی كشتوكاڵی عیراق و چوار فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كه‌ سەپاند، کە سەرجەمیان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییەوە ده‌ستگیركران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دادگای باڵای عیراق، به‌پێی حوكمه‌كانی بڕیاری 160ی دادگا، بڕیاڕی كۆتایی له‌باره‌ی سزادانی عادل عه‌تیه‌ خوزه‌یر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی كشتوكاڵی و چوار فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كه‌ ده‌ركرد و بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی بانكی كشتوكاڵی  شه‌ش ساڵ زیندانی دەرچوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی ‌دە ملیۆن دینار له‌ هه‌ریه‌كه‌یان وه‌رده‌گیرێت.

عادل عه‌تیه‌ خوزه‌یر و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی بانكی كشتوكاڵی به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌چه‌ند دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ده‌ستگیركران.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan