عیراقی

له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی كانونی دووه‌می 2020 له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ بچێت، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش له‌ به‌غدا هۆشداری ده‌دات به‌ هۆپیشانده‌ران نزیكی باڵیۆزخانه‌كه‌ نه‌بنه‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ی به‌غدا ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكه‌ن دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق.

پێشتر هه‌یه‌ك موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوایان له‌ خه‌ڵكی عیراق كردبوو، دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌شداری خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی بكه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری به‌غدا به‌ هه‌ڵواسینی دروشمێك له‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانه‌كه‌ هۆشداری داوه‌ته‌ خۆپیشانده‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا نه‌كه‌ونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا رێوشوێنی توندیان له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان