کوردستانی

چەکدارانی داعش هێرشەکانیان لەم ناوچانە زیاتر دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش هێرشەکانیان لەم ناوچانە زیاتر دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە چەكدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش تەقەیان لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دەروبەری کاتژمێر 7:30 خولە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە دارستانی گوندی ئیسڵاحەوە بە قەناس تەقەیان کردووە و خەڵکی گوندەکەش وەڵامی تەقەکەنیان داونەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەوکەوتووەتەوە".

لەبارەی هۆکاری زۆربوونی هێرشەکانی داعش لەو ناوچانە ناوبراو وتی "چەکدارانی داعش گوندی ئیسڵاح و ئوم حونتەیان کردووە بە پردی پەڕینەوەیان بۆ ناوچەکانی دەوروبەری ئەو دوو گوندە، بەڵام دانیشتووانی ئەو دوو گوندە بەردەوام وەڵامی هێرشەکانی داعش دەدەنەوە، هەروەها سوپای عیراق لەو ناوچانە وەک پێویست نین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan