کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشهاتەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق و هەرێم بۆ ساڵی 2021 دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوباتی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.
وەک ئاماژەی پێدراوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی عیراق و هەرێم بۆ ساڵی 2021 دەخرێتەڕوو، هەروەها ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازیش دەخرێتەڕوو.
س.س