کوردستانی
پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستانە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت پێشبینیی دەکەن بەم نزیکانە پرۆژە یاساکە بنێرێتە پەرلەمان.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتێک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی هاتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان کرا بۆ پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە و ئامادە دەکرێت، پێشبینی دەکەم لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژە یاساکە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان و دەنگی لەسەر بدرێت".
س.س