کوردستانی

تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێتە باشووری کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێتە باشووری کوردستان
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای گارە لە پارێزگای دهۆک دەستپێکردووە، ئاماژە بەوەشکراوە هەشت گەریلا لەو ئۆپراسیۆنەدا شەهیدبوون.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند "هێزیان هێناوەتە چیای گارەی باشووری کوردستان، لە کاتژمێر 2:55ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێکیان دەستپێکردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بە هاوئاهەنگی لەنێوان هێزە چەکدارەکانی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی میت لە ناوچەی گارە (باشووری کوردستان) هەشت گەریلا شەهیدبوون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan