کوردستانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا پەروەردەی سلێمانی دێنێتە قسە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای چەند رۆژێک لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندووە ھیچ حاڵەتێکی نوێ تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنووری خوێندنگەکانی سلێمانی تۆمار نەکراوە و لەئێستادا خوێندن بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت
عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی باسی لەوە کردووە "پڕۆسەی خوێندن بەباشی بەڕێوەدەچێت و ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو خوێندنگاکانی سلێمانییدا تۆمار نەکراوە".
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە "ھیچ خوێندکارێک گومانی تووشبوون بەکۆرۆنای لێناکرێت و تەندروستی ھەموو مامۆستایان و خوێندکاران ئاساییە".
ک. ر