کوردستانی

جەعفەر شێخ مستەفا: ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەعفەر شێخ مستەفا: ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین
مەودا میدیا-

نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەریمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی بازگەی تاسڵوجە و کوژرانی ئاسایشێک، لە کاتی گرژی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکیدا رایگەیاندووە خۆیان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانن، هەموو کات ئامادەن بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەریی یاسا.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەریمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە "دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو رووداوەدا رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە".
 
نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەریمی کوردستان دەڵێت "ئەو پێشمەرگانەمان دەستبەجێ رادەست کردن کە بەشداریی ئەو ئاڵۆزییە بوون" و دەشڵێت "ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەریی یاسا".

دەقی روونکرنەوەیەک لە نووسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٠ لە بازگەی دەروازەی تاسڵوجە، ئاڵۆزیەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بوە هۆی شەهید بوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محەمەد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم رووداوە ئانیە، دەستبەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو رووداوە، رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ رادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا.
نوسینگەی تایبەت

  ک. ر
Qaiwan
Qaiwan