کوردستانی
وەزیری دارایی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ههرێمی كوردستان،بریاریدا بە خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردوو و باس لەوەش کراوە ئەو بڕە پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکانی ههرێمی كوردستان.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان، كه واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وهزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و تیایدا هاتووه "رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و 910 ملیۆن و 554 هەزار دینار، بۆ چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی رابردوو".
لە بڕیارەکەی وهزارهتى دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئەوەش هاتووە "ئەو بڕە پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکانی ههرێمی كوردستان خەرج دەکرێت، ئەویش بهپێی لیستی بەشدارانی چاودێریی خولی یەکەم و دووەم تاقیکردنەوەکان".
ک. ر