کوردستانی

ئاشتی هەورامی دادگایی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاشتی هەورامی دادگایی دەکرێت
مەودا میدیا-

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و به‌رتیل وه‌زیری پێشووی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دادگایی دەکرێت و ئەگه‌ر سكاڵاكه‌ بدۆڕێنێت پێویسته‌ به‌شی مووچه‌ی سێ مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیاكه‌ قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌.

14ـی ئابی 2019 ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری پێشووی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی به‌ریتانیا دادگایی کرا له‌ دادگای شاهانه‌ی به‌ریتانیا، ئەویش لەسەر سکاڵای كۆمپانیای (داینا ستی بترلیوم) له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆكاروباری ووزه‌.

 كۆمپانیای (داینا ستی بترلیوم) داوای 1 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كۆمپانیاكه‌ له‌ سكاڵا نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌هۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیانی ئابووری زۆری به‌ركه‌وتووه" دەشڵێت "‌له ئایندەیەکی نزیکدا گەڕێکی دیكه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی كردنی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری پێشووی سامانه ‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆكاروباری ووزه‌، له‌ دادگای ناوبراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

 زانراوە ئەگه‌ر ئاشتی هه‌ورامی سكاڵاكه‌ بدۆڕێنێت پێویسته‌ به‌شی مووچه‌ی سێ مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیاكه‌ قه‌ره‌بووبكاته‌وه.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan