کوردستانی
لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە رووونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مۆڵه‌ت له هاتوچۆى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ لێپرسینه‌وه له‌و فه‌رمانبه‌رانه دیارینه‌کراوه، که هه‌ڵگرى مۆڵه‌تى گشتین و کارى دیکه ده‌که‌ن روونیشی دەکاتەوە ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که فه‌رمانبه‌رانی پله‌ى یه‌ک تا شەش بۆیان نییه کارى تاکسى بکه‌ن.
شیلان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مۆڵه‌ت له هاتوچۆى سلێمانى دەڵێت "هیچ کاتێک دیارینه‌کراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى گشتى له فه‌مانبه‌ران، به‌ڵام بڕیاره‌که دوو ساڵه ده‌رچووه و پرۆسه‌ى بایۆمه‌تریش ساڵى رابردوو به‌هۆى هاتنى کۆرۆنا و که‌ره‌نتینه‌وه راگیرا و کاره‌کانى به سستى به‌ڕێوه‌چوو ئه‌ویش بەهۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى رووى له هاوڵاتییانى هه‌رێم و مووچه‌خۆران کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مۆڵه‌ت له هاتوچۆى سلێمانى باسی لەوەش کردووە "له کۆتایی ساڵی 2020 یشدا دووباره لەلایەن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌وه ئاگادارکراینه‌وه که ئیش‌کردن له پرۆسه‌ى جیاکرنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه" و ئاماژەی بەوەش کردووە "فه‌رمانبه‌رانی پله‌ى یه‌ک تا شەش بۆیان نییه کارى تاکسى بکه‌ن
ک. ر