کوردستانی
ئەگەر لە پێكهاتەی ڤاكسینی کۆرۆنادا مادەی حەرامکراو هەبێت بەکارهێنانی درووستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوە گومان لە درووستی و نادرووستی وەرگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا لەڕووی شەریعەتی ئیسلامەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبارەی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناوە قسەدەکات دەڵێت "هەر دەردێك دەرمانی خۆی هەیەو پێویستە بەمەبەستی چاكبوونەوە موسڵمانان دەرمان بە كاربهێنن".
د. حەسەن موفتی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان دەشڵێت "خۆپاراستن لێی واجبێكی شەرعییەو بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ ئەو مەبەستە لە روانگەی دەقەكانی شەریعەتی ئیسلامەوە دروستەو هیچ كێشەیەكی تێدا نییە".
باسی لەوەش کردووە "پشتیش ببەستن بەپەروەردگاریان كە لەحەقیقەتدا تەنها ئەو شیفا بەخشە بۆ بەندەكانی، دەرمانەكان تەنها ئەسبابی ئاسایین كە حوكمی خودا بەنێو ئەواندا تێدەپەڕێت، ئەمەیش عەقیدەی زانایانی ئەشاعیرەیە كە سەرمەشقانی ئەهلی سوننەت و جەماعەتن، پاڵپشت بەفەرموودەی پێغەمبەردا (درودی خوای لێ ) هاتووە: " لكل داء دواء، فإذا أصيب دواء الداء برأ بإذن الله عز وجل".
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە "لەبەر ئەوەی ئەم وەرگرتنی ڤاكسینە لە بابی وەرگرتنی چارەسە و خۆپارێزیدایە كە سوننەتە وەك ئاماژەمان پێدا، تەنانەت ئەگەر لە پێكهاتەی ئەو ڤاكسینانەیشدا مادەیەكی پیس و حەرامكراوی تێدا بەكار هاتبێت".
ک. ر