کوردستانی

د. سەیوان عەلی: بڕیارمان نەداوە هاوین ده‌وام بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. سەیوان عەلی: بڕیارمان نەداوە هاوین ده‌وام بکەین
مەودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە قسەی بۆ دەنگی ئەمەریکا کردووە و دەڵێت "ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا له ‌كوردستاندا گه‌شه‌بسه‌نێت و ببێته‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ له ‌ژیانی قوتابیه‌كان و مامۆستا، ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ ناچار ده‌بین هه‌نگاوی دیکە بنێین". ئاماژەی بەوەش کردووە بڕیارێكی واشیان نییه‌ كه‌ هاوین ده‌وامی تێدابكه‌ن.

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە "ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ ئێمه‌ دامانناوه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت، ئه‌گه‌ر به ‌ته‌واویش ته‌واو نه‌بێت لە 85% -90% مه‌نهه‌جه‌كه‌ ده‌خوێنرێت كه‌ ساڵی پار مه‌نهه‌جمان 71%- 75% ته‌واو كردبوو، وه‌ ساڵه‌كه‌ به‌چاكیش ته‌واوكراو هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه‌ ببێته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره"

روونیشی دەکاتەوە "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێفدا دانیشتووین و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردوون مه‌رجه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مساڵ وه‌رزی یه‌كه‌ممان هه‌تا 1/6 ده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شدا یا له‌ 20/6 پشووه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن كه‌پشووی هاوینه‌یه‌".

دەشڵیت "له‌ 1/9 وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات هه‌تا مانگی 11، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 11 تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ 1/12 وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵێكی تر ده‌ستپێده‌كات ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ یونسكۆ داویه‌تی ، ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ ئه‌وان كردوویانه‌، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ ئێمه‌ دامانناوه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan