کوردستانی

زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا و بەڵێنیدا بە مووچەخۆران بەپێی ئەو داهاتە کۆیدەکاتەوە هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات بەو پێیە هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەشدەکرێت.

حكومەتی هەرێمی کوردستان بەپێ ئەو داهاتەی کۆیی دەکاتەوە لەماوەی مانگێکدا بەشێوازی خۆگونجاندن لەگەڵ داهات مووچە دابەشدەکات، دابەشەكردنی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا تەنها دوو بژاردەی لەبەردەستە، یەکەم: ئەگەر حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراقی نەگەنە رێكکەوتن ئەوا مانگانە بەپێی داهاتی حكومەت مووچە دابەشدەكرێت كە لێبرینی مووچە لە سەرو % 30 دەبێت.

 لە ئەگەری دووەم و ئەگەر حکومەتی هەرێم  لەگەڵ بەغدا رێكبكەون یاخود 320 ملیار دینارەکە بنێریت ئەوا لێبرینی مووچە كەم دەبێتەوە بۆ خوار %21.

مەودا میدیا پەیوەندی کرد بەبەشێک لە پەرلەمانتاراتی  لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی کوردستان تەنها  محەمەد سەعدەدینی پەرلەمانتار وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە ئەوێش بێ ئاگای خۆی لە رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی دوو دربڕ، پێشتریش سایتی کوردیوش ئاشکرای کردووە رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی دوو بۆ %31 بەرز دەكرێتەوە.


ک. ر
Qaiwan
Qaiwan