عیراقی

"ئه‌مریكا گفتوگۆ ناكات له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عیراق"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئه‌مریكا گفتوگۆ ناكات له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عیراق"
مه‌ودا میدیا-

نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا ده‌ڵێت ئه‌مریكا نایه‌وێت هێزه‌كانی له‌ عیراق بكێشێته‌وه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئه‌وان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

جێمس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند "پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق بابه‌تێك نیه‌ ئێستا ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقی".

  جێمس جێفری، وتی "رێككه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقیدایه‌ نه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدایه‌".

رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی له‌ عیراق په‌سه‌ند كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال