کوردستانی

گەریلا لە هەرێمی گارا سەرکەوتنی رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەریلا لە هەرێمی گارا سەرکەوتنی رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

فەرماندەیی گەریلای هەرێمی گارە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە تێدا هاتووە، شەڕ لە ناوچەی سییانێ لەنێوان گەریلا و سوپای تورکیا بەردەوامە باسی لەوە کردووە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چەندین ناوچەی گارە تۆپبارانی قورسی ئەنجامداوە و روونیشی دەکاتەوە شەڕ لەژێر کۆنترۆڵی گەریلادایە.

فەرماندەیی گەریلا لە هەرێمی گارە لەسەر شەڕی هەرێمەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر گارە، کە لە دوێنێ کاتژمێر 3ی بەرەبەیان بە هێرشێکی بەرفراوان بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی دەستیپێکردوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە "هێرش و جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا تائێستاش نەوەستاوە" و باسی لەوەش کردووە "دەوڵەتی تورکیا لە چەندین ناوچەی گارە تۆپبارانی قورسی ئەنجامدا، هەروەها ئەو کەمپەش کە سەربازانی دیلی تورکیای تێدا زیندانی کرابوون، بۆردومانکردووە و دواتر زانیاریی لەسەر ئەنجامی بۆردومانەکە بڵاودەکرێتەوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan