کوردستانی

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێک هەر لیترێک بەنزین لەسەرجەم جۆرەکانی 50 دینار چووەتە سەری.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی دوو هەفتە دەبێت نرخی بەنزین بە دوو قۆناغ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە قۆناغی یەکەمدا نرخی بەنزین 25 دیناری چووە سەر، هەروەها لە دوێنێشەوە نرخی بەنزین 50 دیناری چووەتە سەر".

لەبارەی هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزینەوە سۆران غەفور وتی "ئەو بەنزینەی هەیە هەمووی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و بازرگانان بە دۆلار مامەڵە دەکەن، ئێستاش بەهای دۆلار بەرزە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کردووە".

وتیشی "ئەگەر نرخی نەوت و بەهای دۆلار زیاتر بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە بیبین ئەوا کاریگەری لەسەر نرخی بەنزینیش دەکات و نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب