کوردستانی
بەهۆی پەڕینەوەی هاوڵاتییەکەوە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پەڕینەوەی هاوڵاتییەک لەسەر رێگەی سەرەکی شەقڵاوە - باسرمە سۆران لە نزیک ناحیەی باسرمە بارهەڵگرێک وەرگەڕا، لە ئەنجامدا ئەو هاوڵاتییەی کە پەڕیوەتەوە بە سەختی برینداربوو.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021 کاتژمێر30:3ی خولەک لەسەر رێگەی سەرەکی شەقڵاوە - باسرمە سۆران لە نزیک ناحیەی باسرمە پیادەیەک لە دوای ئەوەی لە بارهەڵگرێک دابەزی یەکسەر بەڕاکردن هەوڵی پەڕینەوەی دا بەبێ رەچاوکردنی خێرایی ئوتومبێلەکان و گونجاوی شوێنەکە کە شەقامی سەرەکییە کە خێرایی شەقامەکە 100کم لە کاتژمێرێکدا، بۆیە لەکاتی پەڕینەوەی کیایەکی بارهەڵگری بچوک بەخێراییەکی زۆر خۆی پیاکێشا، هەرچەندە شوفێرەکەی هەوڵی دا کە خۆی پیانەکێشێت لە دەرەنجامیش لە پاش خۆپیاکێشانەکە وەرگەڕا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووداوەکەدا پیادەکە بەسەختی برینداربوو، هەروەها زیانێکی زۆری مادیش بەر کیاکە کەوت لە لێکۆڵینەوەی هاتوچۆش پیادەکە بەلایەنی خەتاباری رووداوەکە دانرا".
س.س
س.س