تەندروستی

ماچکردنی منداڵی ساوا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماچکردنی منداڵی ساوا
مەودا میدیا-

د. کۆچەر عومەر، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە بابەتێکدا باس لە ماچکردنی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، ماچکردنی منداڵی بچوک وەک دەربڕینێکی خۆشەویستی لەلایەن گەورەکانەوە سەیر دەکرێت، بەڵام لە رووی زانستییەوە بەشێوەیەکی جیاواز سەیر دەکرێت بەهۆی ئەوەی هۆکارە بۆ گواستنەوەی زۆر نەخۆشی پێست و کۆئەندامی هەناسە. 

باشترە منداڵ تاکو شەش هەفتەی یەکەمی ماچ نەکرێت لەلایەن گەورەکانەوە و منداڵەکەش بپارێزرێت لە بردنی بۆ ناو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی ڤایرۆسی کە بەهۆی کەمی بەرگریی جەستەیانەوە مەترسی جدی دروست دەکات لەسەر ژیانیان و بە توندی نەخۆش دەکەون. 

وە باشترە هەر ماڵێک منداڵی تریان هەبوو ویستیان منداڵی تازە لەدایکبوو بگرنە باوەش، پێویستە دەستەکانیان پاک بشۆن پێش دەستدان لە منداڵی تازەلەدایکبوو بەو هۆکارەی کە دەست لێدان لە منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی لەناو منداڵانی ساوادا، هەروەها بەرکەوتنی پێستی گەورەکان بە روومەتی منداڵی ساوا هەندێکجار دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر و هەستیاربوونی پێستی مناڵی ساوا بەهۆی ئەوەی کە پێستیان ناسکە و بەرگەی ئەو لیک و پێکهاتە جیاوازانەی نێو لیکی گەورەکان ناگرێت و هەستیار دەبێت پێی و تووشی هەستیاری و تەنانەت هەوکردنیش دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب