کوردستانی
سێ تۆن مین و تەقەمەنی تەقێندرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای گشتی کاروباری مین لە سلێمانی ئاشکرای کرد سێ تۆن مین و تەقەمەنیان لە ناحیەی بازیان تەقاندووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا ئەو بڕە مین و تەقەمەنییە بتەقێنرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای گشتی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند "تیمی لابردنی مین و تەقەمەنی بۆ ماوەی زیاتر لە شەش رۆژە خەریکی پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەوەی مینن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکە توانیویەتی سێ تۆن مین و تەقەمەنی لە سنوری ناوچەی بازیان بدۆزێتەوە، کە پێكهاتبوون لە 242 هەزار پارچە تەقەمەنی و 11 مین و بۆمبی چێنراو"، هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا ئەو بڕە مین و تەقەمەنییە بتەقێنرێتەوە و لەناوببرێت".
س.س
س.س